ڤێراتی ھەموو یانەکان بێ ئومێد دەکات

مارکۆ ڤێراتی
مارکۆ ڤێراتی
یاریگا
مارکۆ ڤێراتی, یاریسازی بە توانای ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, رەتیدەکاتەوە بەم زووانە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

دوای ئەوەی ماوەی رابردوو چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانیا سەخت تێدەکۆشن بۆ گواستنەوەی ڤێراتی, بەڵام ئەم یاریزانە ئەمرۆ رەتیکردەوە ریزەکانی پاریس جێبێلت و گوتی” من لێرە دلخۆشم بۆیە دەمەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزیم لەو یانەیە بەردەوام بم, مارکۆ لە بەشێکی تری لێدوانەکیدا ئەوەشی راگەیاند” ئیتر پێویست ئەو یانانەی داوام دەکەم, ھەوڵ بدەن قسەم لەگەڵ بکەن.

ڤێراتی لە ساڵی ٢٠١٢ ریزەکانی یانەی پیسکارای وڵاتەکەی بەرەو پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جێھێشتووە و توانیویەتی لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close