بێنزیما بەشداری یورۆ دەکات

کەریم بێنزیما و ڤالبوێنا
کەریم بێنزیما و ڤالبوێنا
یاریگا
سەرچاوەکانی فەرەنسا بڵاوییان کردەوە, دادوەری کەیسی کەریم بێنزیما داوای کردووە ئەو کەیسە دوا بخرێت بۆ کاتێکی نادیار بۆیە چاوەروان دەکرێت کەریم بەشداری یورۆی ٢٠١٦ بکات.

رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە, ناتالیا بوتارد, دادوەری کەیسی کەریم بێنزیما ھێرشبەری ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, داوای کردووە کێشەکەی نێوان ئەو یاریزانە و ڤالبوێنا بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت, ھەربۆیەش ئەگەر ئەو داوایەی دادوەر پەسەند بکرێت, ئەوا ھەردوو یاریزانی فەرەنسی دەتوانن بەشداری یارییەکانی یورۆی وڵاتەکەیان بکەن.

ھەرچەندە چەند رۆژی رابردوو بوو دادوەر جارێکی تر بانگھێشتی بێنزیمای کردبوو, بەڵام ئەو یاریزانە بە ھۆی ئەوەی ھیچ کارێکی نادروستی نەکردووە, ئامادەنەبوو لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close