مێسیەکەی دھۆک دۆزرایەوە

مێسی دهۆک
مێسی دهۆک
یاریگا
دوای ئەوەی لەلایەن مندالێکی باشووری کوردستان, درێسی لیۆنێل مێسی گۆلکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە عەلاگە دروستکرا, یاریزانی ئارجانتینی داوای بینینی ئەو مندالەی کرد.

تیمی کەناڵی کوردستان24, دوای چەند رۆژێک لێکۆلینەوە و گەران بە دوای مێسی دھۆک, ئەمرۆ توانیان ئەو منداڵە بدۆزنەوە, مندالەکە خەلکی شاری دھۆکە و ناوی ھومەن عەلی عەزیز تەمەنی ١٠ ساڵانە, بە گوتەی خۆی ئەو وێنەیە پێش دوو ساڵ گیراوە و بە ھۆی خراپی باری دارایی ئەو بیرۆکەیە لەلایەن خوشکی بۆی داھێنراوە.

لە پرسیارێکی پەیامنێری کەناڵی کوردستان24 کە وەک یەکەم میدیای کوردی توانیان ئەو ئامانجەی مێسی ئارجانتینی بدۆزنەوە مێسی دھۆک گوتی” ئەگەر توانیم بگەم بە مێسی, ئەوا داوام لێی ئەوەیە درێسەکەم پێبدات.

کەناڵی کوردستان24 لە رێگەی پەیامنێرەکەیان لە شاری مەدریدی ئیسپانیا، لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو ھەواڵە بگەینن بە لیۆنل مێسی ئارجانتینی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close