ڤینگەر : ریال مەدرید دەتوانێت یاریزان بکرێت

ئارسێن ڤینگەر
ئارسێن ڤینگەر
یاریگا
ئارسێن ڤینگەر, راھێنەری فەرەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ باسی لە سزاکەی ھەردوو یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید کرد.

لە بەشێکی قسەکانیدا ڤینگەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمرۆی گوتی” دڵنیاتان دەکەمەوە ھەردوو یانەی ئیسپانی بە تایبەت یانەی ریال مەدرید ھاوینی داھاتوو دەتوانێت ئەو یاریزانە دەیەوێت بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەو سزایەی ھەلدەگیرێت, بەڵام پیاوە فەرەنسیەکە ئاماژەی بە ھۆکاری ئەو قسانەی نەکرد.

ڤینگەر لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەوەشی گوت” راستە یانەی بارسێلۆناش بە ھەمان شێوەی ئەو دوو یانەیە تووشی ئەو سزایە بوو, بەڵام سزای یانە مەدریدییەکان جیاوازە لەگەڵ یانەی کەتەلۆنیەکە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close